دانا گاز: بەرهەمی گازی سرووشتیی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 11% زیادیکردووە.

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای دانە گازرایگەیاند، بەرهەمی گازی سرووشتییان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 11% زیادیکردووە.

رۆژی چوارشەممە 9-11-2022، کۆمپانیای دانە گاز ، راپۆرتێكی تایبەت بە کار و قازانجەکانی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە وتێیدا هاتووە ،بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بە ڕێژەی ٪١١ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە وئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە.

هەروەها کۆمپانیاکە لە سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی نۆ توانیویەتی داهاتەکەی بگەیەنێتە ١٦١ ملیۆن دۆلارئەوەش دوای دەرکردنی باج و خەرجییەکانی دیکەی کۆمپانیاکە.

ئەمەشلەکاتێكدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، قازانجیان کەمتر لە 98 ملیۆن دۆلار بووە."

 پاتریک ئالمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەگاز لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دانەگاز توانیویەتی نۆ مانگێکی دیکەی بەهێزی دارایی دەستەبەر بکات کە ئەوەش هێمای ئەوەیە کۆمپانیاکە بەنیازە بەردەوام بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکاندا. بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گازیش پاڵپشت بوون بۆ بەرزبوونەوەی قازانجەکانی کۆمپانیاکە لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار