کەشناسی: ئەمشەو کەش ئاسایی دەبێتەوە بەفر و باران کۆتایی دێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ هەینی 02-01-2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین بەردەوامی دەبێت . لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. 

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( 4-6 ) کم دەبێت.

سبەى شەممە 03- 01- 2026 
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە . 
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک. 

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار