ئێران دوو کەس لە سێستان و بەلوچستان لەسێدارە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێران دوو کەس لە شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەسێدارە دەدات.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە دوو کەسی لە شاری زاهیدان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارەداوە دەزگای دادی ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو دو کەسە بە ناوەکانی ئیسحاق ئاسکانی و راشد بەلوچ ئەندامی رێکخراوی (جەیش ئەلعەدل) بون لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەر بەو تۆمەتەش لەسێدارە دراون.

ئەو دوو کەسە، بەشدارییان کردووە پێشتر لە ساڵانی و 2016 و 2017 لە ناوچەی سنورییەکانی نێوان سیستان و بەلوچستان و پاکستان دەستگیر کرابون و تۆمەتی کاری تیرۆریستیان ئاڕاستە کرابو.

دەزگای دادی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە ئەو دو کەسە دەستیان هەبوە لە کوشتنی چوار پاسەوانی سنور و بریندارکردنی ژمارەیەک پۆلیس لە ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار