عێراق: لیژنەی یاسایی پەرلەمان بڕیاری یەكلاكردنەوەی بودجە لەماوەی دوو هەفتەدا دەردەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە، بڕیاری یەكلاكردنەوەی بودجەی 2023ی لەماوەی دوو هەفتەدا دەركرد و هاوكات ئاماژەی بەئەگەری كردنەوەی دامەزراندنی نوێ كرد لەسێ كەرتدا.
ئەندامی لیژنەكە ڕاید ئەلمالیكی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەماوەی دوو هەفتەدا بودجەكە بنێردرێت بەڵام ئەوە ئاسان نییە چونكە وەزارەتی پلاندانان لەئێستادا كاری لەسەر دەكات مەگەر وەك هەر وەشانێكی بودجەی پێشوو و گۆڕانكاری تێدا نەبێت بۆ خێراكردنی پێشكەشكردنی.
ئەوەشی خستەڕوو: پێشنیارێكم پێشكەش كرد بۆ بودجەی سێ ساڵ كە دەبێتە بودجەیەكی مامناوەندی بەپێی مادەی 43ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو كاردانەوە و هەلومەرجە سیاسی و ئابوورییانەی كە ساڵانە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت كاتێك بودجەكە پەسەند دەكرێت.
وتیشی: لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشوازی دەكرێت لە كردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە چەند كەرتێكدا و خودی پەڕاوی دامەزراندنەكەش پێویستی بە دروستكردنی نمرە هەیە و ئەگەری كردنەوەی مەوعیداتی نوێ بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و تەندروستی و هەروەها لە كۆمپانیا براوەكانی نەوت.
پێشتر وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی ڕاستەقینەی ئامادەكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023ی ڕاگەیاند دوای ئەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی جەختیكردەوە كە یەكێك لەگرنگترین ئەولەویاتەكانی حكومەتی نوێ و وەزارەت بریتییە لەخستنەروو و پەسەندكردنی ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی.