کۆگاکانی دەرمان لە ئێران بەتاڵ دەکرێنەوە نرخی دەرمان لە ئێران 700% بەرز دەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارێکی ئێران ئاشکرای کرد نرخی دەرمان زیاتر لە حەوت هێندە بەرز بوەتەوە و کۆگا ستراتیژییەکانی وڵاتەکەش دەرمانی پێویستیان تێدا نەماوە.

محەمەدجواد نیک پەیک، پەرلەمانتاری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ نرخی زۆربەی دەرمانەکان لەو وڵاتە بە رێژەی زیاتر لە 700% بەرزبونەتەوە و دەرمانی دژی هەوکردن (ئانتی بایۆتیک) و شروبی منداڵان لە کۆگاکانی وڵاتەکەدا نەماوە، ئەوەش کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کردوە زۆربەی ئەو دەرمانانەی نرخەکەیان بەرزبوەتەوە و لە کۆگاکاندا نەماون لە ناوخۆی وڵاتە بەرهەم دەهێنرێن بەڵام دەستێک لە پشت ئەو کارەوەیە لە پێناو بەرژەوەندیی ماددی و قازانجی نایاسایی.

نیک پەیک داوای لە دەزگاکانی چاودێریی تەندروستیی ئێران کردوە چاودێریی گارکەکان و شوێنەکانی دروستکردنی دەرمان بکەن بۆ رێگریی لە سەرهەڵدانی قەیرانی گەورەی دەرمان کە بەردەوامبونی ئەو قەیرانە مەرگەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار