به‌رگریی شارستانیی به‌غدا هۆكاری ئاگره گه‌وره‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووی به‌غدای ئاشكراکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی به‌غدا ئاشكرایكرد كه هۆكاری ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌ی له ته‌لارێكی ناوچه‌ی وه‌زیره له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره كه‌وته‌وه، باركردنی زیاد له‌پێویست بووه له یه‌كێك له به‌رزكه‌ره‌وه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی تشرینی دووه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی به‌غدا ئاشكرایكرد كه لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌یانخستوه ئاگره‌كه له یه‌كێك له به‌رزكه‌ره‌وه‌كاندا روویداوه‌و هۆكاره‌كه‌ش دانانی باری زیاد له رێژه‌ی دیاریكراو بووه تیایدا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه پریشكی ئاگر داویه‌تی له‌و بۆ نانه‌ی كه له به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌دا بوون كه ئه‌وانیش غازیان تێدایه و به‌هۆیه‌وه ئاگر و كاره‌ساته‌كه دروست بووه.
رۆژی 6ى تشرینى دووەمى 2022، باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى لە ناوچەى وەزیرییەى بەغدا گڕى گرت و لەکاتى کوژاندنەوەیدا دوو نهۆمى داڕما و بەهۆیەوە 32 کەس بریندار بوون، کە زۆرینەیان کارمەندى بەرگریى شارستانى بوون.