سوریا.. ژماره‌ی توشبووان بە په‌تای كۆلێرا تاوه‌كو ئه‌م ساته گه‌یشتووه‌ته 1249 كه‌س
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌هۆی كه‌می ئاوی پاكی خواردنه‌وه په‌تای كۆلێرا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆییش به به‌كارهێنانی حه‌بی كلۆر و پێكوته هه‌وڵی ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه ده‌ده‌ن.
زه‌هیر ئه‌لسه‌هوی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشیه گواستراوه و درێژخایه‌نه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا له ڕاگه‌یاندنێكدا ڕونیکردەوە، ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان ڕۆژانه به‌هۆی سكچونه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام پاش پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌خۆشیه‌كه‌یان نییه.
هه‌روه‌ها وتی، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 46 كه‌س به‌هۆی دواكه‌وتن له‌سه‌ردانی پزیشك و ڕاوێژی پزیشكیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، ژماره‌ی توشبووان تاوه‌كو ئه‌م ساته له هه‌موو پارێزگاكاندا گه‌یشتووه‌ته 1249 كه‌س .
لە هەمان کاتدا بۆ ڕێگری‌کردن لە نەخۆشییەکە، داوای پێكوته‌ی له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كرد.