وەزارەتی بازرگانی عێراق: شیروئاردی سفر بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد پێشنیازێکیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان.

محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كاته‌وه‌ كه‌ تیایدا داوا كراوه‌ دوو ماده‌ی خۆراكیی نوێ بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیاد بكرێت.

وتیشی ،به‌پێی ڕوپێوییه‌كی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، ئاماده‌كارییه‌كانی ساڵی ڕابردوو زۆر باش بوون و بۆ ئه‌مساڵیش به‌پێی له‌به‌رچاوگرتنی خواستی عێراقییه‌كان داوا كراوه‌ ماده‌ی شیر بۆ گه‌وره‌ و ئاردی سفر بۆ به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیان زیاد بكرێت و شه‌كریش له‌ كیلۆیه‌كه‌وه‌ بكرێت به‌ كیلۆیه‌ك و 500 گرام بۆ هه‌ر كه‌سێك.
ئەوەشی ڕونکردەوە،زیادکردنی ئەو ماددانە پێویستیان بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە وئامانجیان لەم پێشنیارە پاڵپشتی خەڵکی کەمدەرامەتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار