بارانی بەلێزمە ئاستی ئاوی دیجلە و فوراتی بەرز کردەووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە شەودا باریوە ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتەکە، حاتەم حەمید لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق "INA" رایگەیاند "رێژەی باران بارینەکە بەگوێرەی شارەکان گۆڕاوە. بەهۆی چەندین کاتژمێر بارانەوە ئاستی ئاوی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە".

حەمید، باسی لەوەش کرد کە ئەو ئاوەی لە شەقامەکاندا کۆبووەتەوە چووەتە ناو رووبارەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە بەشێک لە ناوچەکانیش رووبەڕووی ئەو لافاوە بوونەتەوە کە لە ئێرانەوە هاتووە.

سەرۆکی شارەوانی بەغدا، عەمار موسا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئاو لە شەقام و کۆڵانەکانی بەغدا کۆبووەتەوە و تواناکانی شارەوانی بۆ رێگری کردن لە بارانە بەلێزمەکە وەک پێویست نەبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار