عەلی بەنداوی : پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، ٨٥٠ هەزار هەلی دامەزراندن لەخۆدەگرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەلی بەنداوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، ٨٥٠ هەزار هەلی دامەزراندن لەخۆدەگرێت

وتیشی ئەو ٨٥٠ هەزار هەلی دامەزراندنە، ٢٠٠ هەزاریان بۆ وەزارەتی پەروەردە دەبێت و ٢٠٠ هەزاریشیان بۆ وەزارەتی کارەبا دەبێت. ژمارەکەی دیکەش بەسەر وەزارەتەکاندا دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای دامەزراندن کە بەم دواییە دەرچووە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زیاتر لە دوو ساڵ خزمەتیان کردووە، هەروەها  نایەکسانیەکی رێژەیی هەیە لە دابەشکردنی هەلی دامەزراندن بۆ گەنجان لە پارێزگاکانی عێراق هەوڵدەدرێت ئەوەش چارەسەر بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار