سوپای پاسداران: بەرپرسانی عێراق و هەرێـم بەڵێنەکانیان دژی پارتەکان رۆژهەڵات جێبەجێ نەکردوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران رایگەیاند بەهۆی ئەوەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە چەک نەکراون، هێرشیان کراوەتە سەر.

محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند؛ دوای هێرشەکانی (28/9/2022) هۆشدارییان داوەتە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ چەک کردن و دورخستنەوەی چەکدارانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام ئەو پارتانە وەک خۆیان ماونەوەتەوە و ئەوەش هۆکاری دوبارەبونەوەی هێرشەکانی سوپای پاسداران بوە.

پاکپور، ئاماژەی بەوە کردوە کە پێشتر شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوەتەوە بۆ دەرکردنی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بڕیاربوە ئەو پارتانە دورخرێنەوە.

بە وتەی ئەو، پارتەکان دەستیان هەبوە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هۆکارێک بون بۆ تێکدادانی ئاسایشی سنورەکانی و زیانگەیاندن بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

پاکپور وتوشیەتی بەغدا و هەولێر بەڵێنیان دابو رێگریی بکەن لە جموجۆڵی پارتەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان بەڵام دوای 50 رۆژ ئەو بەرپرسانە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردوە.

ئەو فەرماندەی سوپای پاسداران هۆشداریی داوە کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان دژی ئەو پارتانە لە هەرێمی کورستان و رەچاوتی ژیانی خەڵکی مەدەنیی و دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری بنکە و بارەگاکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

لێدوانی پاکپور لە کاتێکدایە لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای پاسداران بۆ کۆیە و زڕگوێز دو کەس کوژراون و هەشت کەسیش برینداربون و هێرشەکانی رابردوش لە 28ی مانگی ئەیلول 17 کوژراو و زیاتر لە 60 برینداری لێکەوەتەوە کە ژمارەیەکی زۆیان کەسانی مەدەنی و ژن و منداڵ بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار