ئێران: لە ئاست جموجۆڵی پارتە جیاخوازەکان لە هەرێم بێدەنگ نابین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێران: لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییەکان هێرشەکانمان لە هەرێم ئەنجام داوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند لە ئاست جموجۆڵی پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان بێدەنگ نابن.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ کۆیە و زڕگوێز رایگەیاند؛ ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا مامەڵە لەگەڵ نەیارانی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەکات..
کەنعانی وتویەتی: ئێران لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی خۆی لە بەرامبەر گروپە جیاخوازەکان و نەیارانی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نابێت و هێرشەکانیش بۆسەر ئەو پارتانە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردوەتەوە کە وڵاتەکەی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا هێرشەکانی ئەنجام داوە بەڵام میدیا نەیارەکان دەیانەوێت کۆماری ئیسلامی ئێران ناشیرین بکەن.