ئەوروپا ٣٢ بەرپرس و دامەزراوەی ئێران سزا دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەکێتی ئەوروپا سزادانی ژمارەیەک بەرپر و فەرماندە و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند.

یەکێتی ئەوروپا ئێوارەی دوشەممە رایگەیاند؛ بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندان و مەرگی ژینا ئەمینی 29 بەرپرس و فەرماندەی سەربازیی ئێران و سێ دامەزراوەی سەر بە دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی سزا داوە.
لە ناو لیستی سزاکانی ئەوروپا ناوەی فەرماندەکانی سوپای پاسداران و سوپای فەرمیی ئێران و ئەو ئەفسەرانەی پۆلیسی ئەخلاقی تاران هەیە کە دەستیان هەبوە لە دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی.
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران و کەیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپا و کەناڵی پرێس تیڤی کە بە زمانی ئینگلیزی پەخش دەکات و زمانحاڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ژمارەیەک دامەزراوەی بەسیج و سوپای پاسداران لە لایەن ئەوروپاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کاتی راگەیاندنی سزاکاندا، وتی: ئێمە پشتگیریی خەڵک و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لە ئێران دەکەین و هاوکات ئانالینا بەیربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەو سزایانەی یەکێتی ئەوروپا پەیامێکی راشکاوە بۆ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئێرانی بەهۆی سنوردارکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت سزا داوە .
سزاکانی یەکێتی ئەوروپا سێ فەرماندە باڵای پۆلیسی ئەخلاقی لە ئێران گرتوەتەوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار