نوێترین زانیاری لەسەر پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی لەعێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیێنن، تاوتوێ و پەسندکردنى پڕۆژەیاساى خزمەتى ئاڵا کە بە "سەربازیی ناچاری" ناسراوە، دوادەخرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەى ئەو ئامارانەى گەیشتوونەتە لیژنەکە، سەربازگەکانى عێراق تواناى لەخۆگرتنى 10 هەزار سەربازیان هەیە، لەکاتێکدا ئەگەر یاسەکە پەسند بکرێت، 200 هەزار کەس دەکرێنە سەرباز.
 سەگڤان سندى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق بە کەناڵی (رووداو)ى راگەیاند، "پڕۆژەیاساى خزمەتى ئاڵا بێدەنگى لێکراوە و ئەگەر زۆرە دوابخرێت لەبرى ئەوەى جگە لە فراکسیۆنە شیعەکان بەشێک لە سوننەکانیش لەدژى تێپەڕاندین." گوتیشی: "ئەو پڕۆژەیاسایە کۆتایی پێهات."
 بەگوێرەى خشتەى کارى پەرلەمانى عێراق، دەبووایە شەشى تشرینى دووەمى 2022، یەکێک لە بڕگەکانى کۆبوونەوەى ئەو رۆژەى پەرلەمان، خوێندنەوەى یەکەمى پڕۆژەیاسای "خزمەتى ئاڵا" بووایە، بەڵام بەهۆى ناکۆکیی نێوان فراکسیۆنە شیعە و سوننەکان، پڕۆژەیاساکە لە خشتەى کار لادراو خوێندنەوەى یەکەمى بۆ نەکرا.
 یاسر ئەسکەندەر، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، "پەسندکردنى پڕۆژەیاساى خزمەتى ئاڵا دواخراوە کە پێناچێت لەم خولەى پەرلەماندا پەسند بکرێت، بەهۆى ناڕەزایی بەشێک لە فراکسیۆنەکان لەو یاسایە."
 هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان پاڵپشتى پەسەندکردنى پڕۆژەیاسای خزمەتى ئاڵا دەکەن، بەڵام کورد و زۆرینەى شیعەکان دژن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار