سەرۆکوەزیرانی عێراق گرێبەستی 12 راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی  هەڵوەشاندەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گرێبەست و راسپاردنی 12 راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی  هەڵوەشاندەوە. 

بەپێی نووسراوێک کە رۆژی 14-11-2022 لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەرچووە، لەسەر بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، گرێبەستی کارەکانی ئەم ناوانەی خوارەوە وەک راوێژکار لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆتاییهاتووە کە بریتین لە:  

1- حەسەن سەوادی ئەبوو تەبیخ

2- سەفا سەباح ناسر

3- عەبدولحەلیم جەواد کازم

4- مونقیز محەممەد مەحموود

5- حەیدەر فازڵ مستەفا

6- تاڵیب جەبار مەتەر

7- هەیسەم مەجید محەممەد عەلی

8- عەبدولحوسێن هەنین عەباس ( لەسەر داواکاریی خۆی)

9- عەلی بەدر حوسێن

10- رەشید ئەحمەد رەشید

11- د. هەیسەم رەمەزان عەبد عەلی

12- محەممەد عەبدولسادە قەبتان

ئەمەشلەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە، 01-11-2022ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بڕیاردرا سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێندرێنەوە کە لەسەردەمی حکومەتی کاربەڕێکەری مستەفا کازمی دەرکرابوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار