لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی سوپای پاسداران لە کامیاران کوژرا لە ناڕەزایەتییەکانی شەوی رابردوی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان و کامیاران و سنە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چوار کەس کوژران.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ لە کامیاران گەنجێک بە ناوی فواد محەمەدی تەمەن 38 ساڵ کە باوکی دو منداڵ بوە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و لاوێکی ئەو شارەش بەوهۆی ئەوەی گولـلـە بەر ملی کەوتوە گیانی لەدەستداوە.

هەر لە شاری کامیاران لانیکەم 50 کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان برینداربون. لە شاری سنە دو گەنج بە ناوەکانی عیسا بیگلەری و زانیار ئەڵڵامورادی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار کراون و دواتر لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

میدیای ئێران بڵاوی کردوەتەوە لە شاری کامیاران ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە.

شەوی رابردو لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێزە ئەمنییەکانی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و ئەوەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار