بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاندو ٣٠ کەس بریندار بوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە شاری دوزجەی تورکیا بومەلەرزەیەک روویدا و ٣٠ کەس بریندار بوون
کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ی پلەی ریختەر پارێزگای دوزجەی تورکیای هەژاند و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 هاوڵاتی بریندار بوون.
سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەردانی ناوەندی شاری دوزجەی کردووە، بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، " جگە لە بومەلەرزەکەی یەکەم، نزیکەی ٧٠ بومەلەرزەی دیکە لە پارێزگاکە رویانداوە کە گەورەترینیان کاتژمێر ٦ و ٥٠ خولەک رویداوە بە گوڕی ٤.٤ پلەی ریختەر.
سویلۆ ئاشکرای کرد کە بومەلەرزەکانی دیکە، هیچ زیانێان نەبووە، تەنیا یەکەم بومەلەرزە بووەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 30 کەس. بە درێژایی شەوی رابردوو، هاوڵاتیان، لە دەرەوەی ماڵەکانیان رۆژیان کردەوە. لە هەندێک ناوچەش بومەلەرزەکە بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا و ئاو.