داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابووردوودا ئاشکراکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/11/24 بڵاوکراوەتەوە داهاتی بەدەست هاتووی نەوت بۆ مانگی تشرینی یەکەم زیاتر لە9 ملیار دۆلاربووە.

بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل بووە، داهاتی 9 ملیار و 281 ملیۆن بەرمیل بووە و 647 هەزار دۆلار.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 102 ملیۆن و 70 هەزار و 427 بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوت ئاشکراشی کرد، تێکڕای نرخی بەرمیلێک 88 هەزار و 539 دۆلار بووە و بڕە هەناردەکراوەکان لەلایەن 34 کۆمپانیای نێودەوڵەتی چەندین نەتەوەوە بارکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار