وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق : پێویستە لە ١ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ باجی سەر کرێی پڕکردنەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت لاببرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد بۆ کەمکردنەوەی ٢٠٪ باجی سەر کرێی پڕکردنەوەی هێڵەکانیان و لەسەر کۆمپانیاکان پێویستە لە رێکەوتی ١ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کە واژووی هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقی لەسەرە، تێیدا هاتووە، داواکارییەکی فەرمی لە وەزارەتی پەیوەندی عێراقەوە ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کراوە بۆ هەڵگرتنی ٢٠٪ی باجی کرێی پڕکردنەوەی ئینتەرنێت لە یەکی مانگی کانونی یەکەمەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سەرۆکی سەرۆک وەزیران بڕیاردرا ٢٠٪ی باجی کرێی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبگیرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار