رێژەی ئەو کەسانەی دەنگ بە ئاکەپە نادەن بەرز دەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی راپرسییەک رێژەی ئەو کەسانەی کە ئامادە نین لە تورکیا دەنگ بدەن بە پارتی دەسەڵاتداری ئاکەپە بەرز بوەتەوە و لە بەرامبەردا رێژەی ئەو کەسانەی کە ئامادە نین دەنگە بە هەدەپە بدەن کەم بوەتەوە.
لە راپرسییەکەدا کە لە لایەن دەزگای راپۆرتی تورکیا بڵاو کراوەتەوە لە 26 پارێزگای باکوری کوردستان و ئەو وڵاتە 40٪ی دەنگدەران رایانگەیاندوە؛ بە هیچ شێویەک دەنگ بە پارتی داد و گەشەپێدان، ئاکەپە نادەن لە کاتێکدا پێشتر رێژەی ئەو کەسانە 29٪ بوە.
هەر بە پێی ئەو راپرسیە ئەو کەسانەی کە رایانگەیاندوە بە هیچ شێوەیەک دەنگ نادەن بە پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە 26٪ بوە لە کاتێکدایە ساڵێ رابردو رێژەی ئەو کەسانە 39٪ بوە.
جان سەلچوکی، بەڕێوبەری دەزگای راپۆرتی تورکیا رایگەیاند، زۆربەی دەنگدەرانی تورکیا بەهۆی خراپی دۆخی ئابوریی وڵاتەکە کە هۆکارەکەی پارتی دەسەڵاتدارە، ناڕەزاین و ئەگەری هەیە زۆربەی دەنگدەرانی پێشوی بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان نەبن و ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت ئەو دەنگدەرانە هان بدات لە بەرژەوەندیی خۆی بیانگەڕێنێتەوە بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان.