وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست دوو ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت دەکرێت بە هەمیشەیی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری کشتوکاڵی عێراق فەرمانێکی وەزاری دەرکرد وبە گوێرەی بڕیارەکە، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە ماوەی خزمەتکردنیان لە دوو ساڵ زیاترە و لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانین دادەمەزرێنرێن.

عەباس عەلیاوی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق فەرمانێکی وەزاری دەرکرد و بە گوێرەی بڕیارەکەش سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکە دەکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.

هەروەها بڕیاری بە هەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبستی وەزارەتی کشتوکاڵ دووەم وەزارەتە کە بڕیاری بە هەمیشەیکردنی فەرمانبەرەکانی جێبەجێدەکات،و لە فەرمانەکەی وەزیری کشتوکاڵ ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری دامەزراندنەکە پێنج هەزار و ٥٤٠ کەس لێی سوودمەند دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢٢ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانەش دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا کە خزمەتیان لە دو ساڵ زیاترە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار