زیاتر لە ٩٠٪ی گەنجانی تورکیا متمانەیان بە پارتە سیاسیەکان نەماوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی راپرسیەک کە لەنێو گەنجانی تورکیادا کراوە، ٩٦.٣٪ بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە خەڵک لە پارتە تورکیەکان ناڕازین و ٨١.٦٪ی گەنجان دەڵێن، پارتەکانی تورکیا ناتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کۆمەڵناسی (SOMDER) راپرسیەکی لەبارەی تێڕوانینی گەنجانی تورکیا، لەبارەی سیاسیەکانی ئەو وڵاتە و پارتە سیاسیەکان ئەنجامدا. لە راپرسیەکەدا هەزار و ٦٧ گەنجی تەمەنی ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بەشداریان کردووە.
ئاستی خوێندنی بەشداربووانی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە؛
٠.٣٪ی بەشداربووان نەچوونەتە خوێندن، ٠،٥٪ ئاستی سەرەتایی، ٤.٦٪ ئاستی ناوەندی، ٣٥.٨٪ ئامادەیی، ٥١.٣٪ ئاستی زانکۆ و ٦.٩٪ خوێندنیان تەواو کردووە.
لە راپرسیەکەدا پرسیار لە گەنجان کراوە، 'ئایا پارتە سیاسیەکان دەتوانن کێشەکانی ئێستای تورکیا چارەسەر بکەن؟. ٨١.٦٪ی بەشداربووان وڵامی "نا"، ١٧.٨ی بەشداربووان وڵامی ”بەڵێ" و ٠.٦٪ی گەنجان وڵامی "نازانم"-یان داوەتەوە. ٩٦.٣٪ گەنجانی تورکیا ناڕازین
لە وڵامی پرسیاری 'ئایا گەنجان لە تورکیا دڵخۆشن؟' گەنجان بەم شێوەیە وڵامیان داوەتەوە. ٩٦.٣٪ "نا"، ٢/٧٪ "بەڵێ" و ١٪ی گەنجانیش وڵامی "نازانم"-یان داوەتەوە.
لەبارەی پرسیاری "ئەگەر دەرفەتی گۆڕانکاریت هەبوایە، حەز دەکەیت یەکەمجار لە ژیانتدا چی بگۆڕیت؟" گەنجان بەم شێوەیە وڵامیان داوەتەوە: ٢٧.٨٪ وڵاتەکەمان، ١٥.٤٪ ئابوری ، ٨.٩٪ بواری خوێندن، ٦.١٪ شارەکەیان، ٦٪ خۆیان، ٥٪ پیشەکەیان، ل٥٪ خێزانەکەیان.