پەرلەمانی فەڕەنسا دژی ئێران بڕیارێک دەردەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانی فەڕەنسا ئیدانەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کرد دژی خۆپیشاندەران و سەرۆکی وڵاتەکەش رایگەیاند رۆڵەکانی ئێران سەرقاڵی شۆڕشن.

پەرلەمانی فەڕەنسا بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران بڕیارێکی دژی حکومەتی ئێران پەسند کرد بەهۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان. لە بەیاننامەیەکیشدا پەرلەمانی فەڕەنسا شێوازی سەرکوتی خۆپیشاندەرانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دڕندانە لەقەڵەم داوە و رایگەیاندوە ناڕەزایەتییە ئاشتیانەی وڵاتە روبەڕوی سەرکوتی توندی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوە.

پەرلەمانی فەڕەنسا جەختی لەوە کردوەتەوە ئەو بڕیارە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە مەبەستی پشتیوانیی لە خۆپیشاندەران پەسند کراوە و ئەوەی دەسەڵاتی ئێران دەیکات پێشلێکاریی ئاشکرای مافی ئازادی رادەربڕێن و گردبونەوەی ناڕەزایەتییە.

بڕیارەکەی پەرلەمان لە کاتێکدایە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاندوە؛ وڵاتەکەی و ئەوروپا رێوشوێنەکانیان لە دژی دەسەڵاتی ئێران توند دەکەنەوە و ئەوانی دەستیان لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا هەیە سزا دەدرێن، ماکرۆن وتویەتی رۆڵەکانی ئێران سەرقاڵی شۆڕشن و دەبێت هاوکاریی بکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار