بریکاری دەزگای هەواڵگری عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی ناخۆی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق بریکاری دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و کەسێکی دیکە لە جێگەی دانراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا ئەحمەد ئەبو رەغیف بریکاری دەزگای هەواڵگری عێراق لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و ماهیر نەجم وەک جێگرەوەی دەستبەکار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی ناوخۆ چەند پۆستێکی باڵای نێو وەزارەتەکەی گۆڕیوە لە چوارچێوەی ریکارەکانی کۆتایهاتنی کاتی کارکردنی خاوەن پۆستەکان.
باسی لەوەشکردووە، بە پشتبەستن بەو رێکارە حکومییەی کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە گیراوەتەبەر و دیدگای وەزیری ناوخۆ بۆ پێویستی بەرەوپێشبردنی پێگەی دامەزراوە ئەمنییەکان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی پەرەپێدانی کار بەشیک لە پۆستەکانی وەزارەتی ناخۆ دەگۆڕدرێت.