سه‌رۆك كۆماری ئێران وسه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند، "عێراق و ئێران تێگەیشتنی هاوبەشیان بۆ چارەکردنی کێشەکان هەیە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٩ـی تشرینی دووەم) بە سەرۆکایەتی شاندیکی باڵای حکومەتەکەی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا (بەبێ بوونی پرسیاری رۆژنامەنووسان) باسیان لە بەرنامەی دیدار و کۆبوونەوەکانیان کرد.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، "ئێمه ئه‌مڕۆ له تارانین بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه دولایه‌نه‌كانی هه‌ردو وڵات، له بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و ئه‌منی، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها بارودۆخی هه‌رێمی، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان به‌رده‌وامیدانه به په‌یوه‌ندی مێژویی نێوانمان هه‌روه‌ها هه‌مو ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی كه له‌نێوانمان هه‌ن".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاسایشی وڵاتەکەی و ئێرانی بە "تەواوکاری ئاسایشی دوو وڵات و ناوچەکە" وەسفکرد و گوتی: پابەندین بە جێبەجێکردنی دەستوور و ئەوەی لە خاکی عێراقەوە ئاسایشی هیچ لایەنیکی دیکە نەکەوێتە مەترسییەوە. سیاسەتی ئێمە ئەوەیە، رێزی دوو لایەنە هەبێت و دەسوەردان لە کارباری یەکتر نەکەین. بێگومان گفتوگۆ باشترین رێگەی چارەکردنی کێشەکانە و لەوبارەیەشەوە تێگەیشتنی هاوبەشمان هەیە.
وتیشی ،تاوتوێى کێشە ئەمنییەکان دەکرێت، داڕشتەیەک هەیە بۆ لێکتێگەیشتن
هاوکات لە کۆنگرەکەدا ئیبراهیم رەئیسی ووتی: پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ عێراق پەیوەندییەکی ئاسایی نییە،رەگ و ریشەی پەیوەندییەکانمان دەگەرێتەوە بۆ بیروباوەڕەکانی خەڵکی دو وڵاتەکە ئەوەش وای کردوە پەیوەندییەکانی خەڵك و حکومەتی ئەم دو وڵاتە قوڵتر بکاتەوە لوتکەی ئەو پەیوەندییانە لە چلەی ئیمام حسێن بەدی دەکرێت و ئەو میواندارییەکی کە خەڵک و حکومەتی عێراق لە زیارەتکارانی دەکەن.
وتیشی دەستبەکاربونی شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە بوە و هیواشی خواست کارەکانی سودانی ببێتە هۆی چارەسەری کێشەکانی وڵاتەکەی و هاوکاریی دراوسێکانیان.
رەئسی جەختی لەوە کردوە کە هاوکارییە سیاسی و ئابوریی و ئاسایشییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە سەردەمی سودانیدا بەهێز و بەرفراوانتر بن. سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی ئاسایش و سەقامگیریی لە لای بەغدا و تاران زۆر گرنگە بۆیە بەرەنگاربونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان و تاوانکارەکان و هەوڵدان دژی ماددە هۆشبەرەکان.
ئیبراهیم رەئیسی لە کۆتایی لێدوانەکەی لە کۆنگرە هاوبەشەکەی لەگەڵ سودانی لە تارانی پایتەخت هیوای خواست پەیوەندییە ناوچەی و نێودەڵەتییەکانی نێوان عیراق و ئێران لە کۆبونەوەی نێوان شاندەکەی بەغدا لە تاران زیاتر رەنگ بداتەوە.