عێراق: دەستەی دەسپاکی جێگری پێشوی سەرۆکی پیشەسازی جەنگی بانگهێشت دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانێکی بۆ بانگهێشتکردنی جێگری سەرۆکی پێشوی پیشەسازی جەنگی دەرکردووە.

لەبەیاننامەیەکدادەستەی دەسپاکی رایگه‌یاندووه‌ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ جێگری پێشووی پیشەسازی جەنگی دەرکردووە لەبەر بەدبەکارهێنانی کارەکەی خۆی و زیانگەیاندنی بە بەرژەوەندی گشتی .

ئاماژەشی بەوەکرد کە تۆمەتبارەکە هەستاوە بە ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ حکومەتی سڕبیا بۆ هاوکاریکردنی کۆمپانیایەکی عێڕاقی ناحکومی کەگوایا هاوبەشی لەگەڵ دەستەی پیشەسازی جەنگیداهەیە.

بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەدا کە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم فەرمانی بانگهێشتکردنەکەی بەپێی مادەی 331ی یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 دەرکردووە.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار