ژنێکی تەمەن 47 ساڵ دوای 10 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێکەوە لە نزیک قەزای دوکان دۆزرایەوە.

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژنە کوردێکی 47 ساڵان لە چوارقورنە بە سوتێندراوی دەخر‌ێتە ژێر گڵەوە و کچەکەی بە ملوانکەکەی دەیناسێتەوە

ناسکە قادر پیرۆت لەدایکبووی ساڵی 1976 خاوەنی پێنج منداڵ بووە و دوانیشتووی شارۆچکەی چوارقورنە بووە لە  سلێمانی، دوای نزیکی 10 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێکەوە و لە کاتی زەوی کێڵان لە نزیک قەزای دوکان دۆزراوەتەوە بەهۆی ئەوەی سوتێنرابوو هەروەها دەموو چاوی شێوێندرابوو تەرمەکەی لە لایەن کچەکەیەوە لە ڕێگەی ملوانەکەی ملیەوە ناسراوەتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بەدەنگی ئەمەریکایی ڕاگەیاندووە، "هەفتەی ڕابردوو "هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادارکراینەوە کە تەرمێک هەیە لە نزیک بەنداوی دووکان لە خوارووی ڕانیەتەرمەکە زۆر نەچوبووە ژێر گڵ تەنها 30 سم دەبوو".

هەروەها وتوشێتی " ڕووداوەکە تاوانکاری بووە" بەڵام هۆکارەکەی ڕوون نەبۆتەوە ولە ئێستادا چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی سلێمانی دەکەن بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی گیانلەدەستدانەکە،وتا ئێستا لەسەر ڕووداوەکە هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردووە.

باڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاسایشی ڕاپەڕین، کە لەبەر هەستیاری دۆسێیەکەکە  داوای کردوە ناوی بڵاونەکرێتەوە،بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە چەند کەسێکی نزیک لە ئافرەتەکە دەستگیرکراون.

ئەو بەرپرسەی ئاسایش ڕایگەیاندوە کە تەرمی ئافرەتەکە بەرواری 23/11/2012 دۆزراوەتەوە و پێشتر بنەماڵەکەی نزیکەی نۆ بۆ دە ڕۆژ لەسەر دیارنەمانی هەواڵیان دابووە پۆلیس و ئاسایش.

بەرپرسەکە خۆی یەکێک بووە لەو کەسانەی تەرمەکەیان بینیوە ووتویەتی، "ئەوە نەک بەتەنها تاوانێکی کوشتنی ئاسایی بووە بەڵکو کوشتنەکە زۆر جیاواز بووە بەشێوەی ڕق و تۆڵە لێکردنەوە کوژراوە. دەڵێی ڕقییان لێی بووە ؛ ڕقییان لێی دەرکردووە و دەستێکی شکاوە. بەشێوەیەکی وەحشییگەرانە ئەم تاوانەی بەرامبەر کراوە؛ جگە لەوە سوتێنراوە و خراوەتە ژێر گڵ بەمەبەستی شاردنەوەی تاوانەکە کە ئەمە دووجار توندکردنی سزای مادەی (٤٠٦) ی بەسەردا دەچەسپێت."

سەرچاوەکەی ئاسایش وتی، "جگە لە شێواندنی دەموچاوی دەستێکی شکێنراوە و جەستەشی سوتێنراوە بەڕادەیەک کەس توانای ناسینەوەی نەبوو، تا دواتر کچەکەی لە ڕێگای ملوانکەیەکەوە ناسییەوە کە ئافرەتەکە لە ملیدا بووە"

هەروەها ڕایگەیاندووە، " لەسەر دۆسێی کوشتنی ئەو ئافرەتە، حاکم چەند کەسێکی نزیکی ئەو خانەوادەیەی دەسبەسەرکردووە بۆ پرسیار و لێکۆڵینەوە، چونکە هیچ گومانێکی تر نیە لە هیچ کەسێک. تەنانەت کەسوکارەکەشی دەڵێن کە ئێمە کێشەمان نیە و نەبووە لەگەڵ کەس".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار