ئەمریکا هۆشداریدایه تورکیا لە پەکخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەكانی ئەمریکی و کورد دژ بە داعش لە سوریا.
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمەریکا هۆشداریدایه تورکیا لە پەکخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەكانی ئەمریکی و کورد دژ بە داعش لە سوریا.
جۆن کێربی وتەببێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بێت ئەوا هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لەو ناوچانە دەوەستن.
جۆن کێربی باسی له‌وه‌شكردوه، توركیا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نزیک لە سنوری تورکیا و سوریا ئەنجامبدرێت، کە هێزەکانی ئەمریکا لە پاڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بە سەرۆکایەتی کورد جێگیرکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام هێرشە ئاسمانییەکان هەڕەشەی جدی دروست دەکەن، بۆیە پێویستە نیگەرانییە ئەمنییەکانی خۆیانیان بیر بێتەوە لە پێناو پاراستنی خۆیان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئێمە دان بە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانیانی توركیادا دەنێین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، به‌ڵام ئەوەی ئێمە نامانەوێت بیبینین ئۆپەراسیۆنەکانن لە سوریا، کە دەکرێت ببێتە هۆی دوبارە زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، هه‌روه‌ها زیانگه‌یاندن به كارمه‌ند و سه‌ربازانمان و هاوبه‌شانمان له هه‌سه‌ده، هاوكات له ئه‌ركێكی راسته‌قیته غافڵگیریان ده‌كات كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشه".
په‌یوه‌ست به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده، جۆن کێربی وتی، "هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی" لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، بەڵام بۆردومانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی هه‌سه‌ده بەو مانایەیە کە هێزە کوردییەکان "کەمتر ئامادە دەبن بۆ بەردەوامبون لە بەشداریکردن لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش، ئەمەش مایەی نیگەرانییە".
هاوکات دوێنێ وتەبێژێک بەناوی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، هەموو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راگرتووە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە هۆکاری راگرتنی هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنەکان، بۆ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێتەوە.