لە مانگی رابردوودا لە تورکیا و باکوری کوردستان ٣١ ژن و پێنج منداڵ کوژراون

'دوو ژن لە باکوری کوردستان و ٢٩ ژن لە شارە تورکیەکان کوژراون'

2 ساڵ لەمەوپێش



ئاژانسی ژننیوز رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمدا، لە تورکیا و باکوری کوردستان، ٣١ ژن و پێنج منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

ئاژانسەکە ئاماری توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ٣١ ژنە، ١٥ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، هەشت ژن لەلایەن هاوڕی پیاوەکانیانەوە، سێ ژن لەلایەن خزم و کەسوکاریانەوە، ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکی ناسیاویەوە و سێ ژنیش لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراون.

بەگوێرەی ئامارەکە، شەش ژن لە ئەستەنبوڵ، سێ ژن لە ئیزمیر، دوو ژن لە هاتای، دوو ژن لە ئەنتاڵیا، دوو ژن لە مانیسا، دوو ژن لە دەنیزلی، ژنێک لە ئامەد، ژنێک لە بورسا، ژنێک لە قەیسەری، ژنێک لە ئەنقەرە، ژنێک لە موغلا، ژنێک لە ئوچاک، ژنێک لە دیلۆک، ژنێک لە کۆنیا، ژنێک لە سامسون، ژنێک لە ئەرزەرۆم، ژنێک لە ئێلح، ژنێک لە ئەدەنە، ژنێک لە کۆجائەلی و ژنێک لە بۆلو کوژران. بەم پێیەش، بە تەنیا دوو ژن لە شارە کوردیەکان کوژراون و هەموو ژنانی دیکە لە شارە تورکیەکان بووە.

لە ئامارەکەی ئاژانسی ژننیوزدا هاتووە، هەروەها لە مانگی تشرینی دووەمدا، پێنج منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژرون و چوار منداڵیک بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار