دوای وەزارەتەکانی کارەبا و کشتوکاڵ وەزارەتی دادی عێراق بڕیار بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای وەزارەتەکانی کارەبا و کشتوکاڵی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دادی عێراقیش بڕیاری بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد.

د.خالید شوانی، وەزیری داد تەواوبونی سەرجەم ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی دانانی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی ڕاگەیاند.

ئەوەشی خستوەتەڕو،، وەزارەت ڕێکارەکانی خۆی بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی تەواوکردوە بۆ دانانی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن و خزمەتی دو ساڵ یان زیاتریان هەیە و بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم مەرجەکان.

وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، وەزارەت هەمو ڕێکارێکی کارگێڕی دەگرێتەبەر بۆ دانانی فەرمانبەر لە سەرجەم فەرمانگە دادییەکان، جەختیشیکردەوە کە بە شێوەیەکی تایبەتی بەدواداچون دەکات بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان لەوبارەیەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار