شەڕی سێ بنەماڵە لە باکوری کوردستان 12 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شەری سێ بنەماڵەدا لە شاری مێردین لە باکوری کوردستان کەسێک کوژرا و 11 کەسی دیکەش برینداربون.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە رۆژی چوارشەممە لە نێوان سێ بنەماڵەی شارۆچکەی قۆسەر سەر بە پارێزگای مێردین لەبەردەم دادگای ئەو شارۆچکەیە بە چەک و دار و بەرد شەڕ و پێکدادان رویداوە و ئەوەش کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

ئاژانسەکە رونی کردوەتەوە 12 کەس بە سەختی برینداربون کە یەکێکیان موختاری گوند بوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە پێکدادان و شەڕی ئەو سێ بنەماڵەیە بەهۆی ناکۆکیی لەسەر زەوی لەوەرگەیەکی ئاژەڵان بوە و پۆلیسی تورکیاش حەوت کەسی لەو سێ بنەماڵەیە دەستگیر کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار