فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق  محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی کرد

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا رەوشی ئەمنی وڵات و چاودێریکردنی ئەدای هێزە چەکدارەکان لەچوارچێوەی جبێەجێکردنی ئەرک وکارەکانی لەپاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و روانانی پاشماوەکانی تیرۆر تاوتوێکران.

هەروەها ئەنجوومەن رووداوەکانی خۆپیشاندەکانی شاری ناسریە خستە بەرباس وگفتوگۆ، وبڕیاریدا لیژنەیەکی ئەمنی باڵا بۆ پارێزگای زیقار رەوانەبکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکان کەژمارەک شەهید وبریندار لەڕیزەکانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی لێکەوتۆتەوە. ئەنجوومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی سڤیل و ڕێگریکردن لەهەر لایەنێک بیەوێت بەسیاسی بکات یان بۆ بەرژەوەندی کەسێتی بەکار بێنێت کردەوە.

هەروەها بابەتەکانی ناو کارنامەی کۆبوونەوە گفتوگۆکران و چەندین بڕیار دەرکران:

١ـ تەواوکردنی بابەتی لێکۆڵینەوەی ئەمنی بۆ پاراستنی ڕێز وکەرامەتی هاوڵاتی و بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی کاری هەواڵگیری.

٢ـ ئەنجوومەن رەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی پلانی ئەمنی لەوەزارەتی بەرگری بۆ وەزارەتی ناوخۆ، ئەویش بەرادەستکردنی مەلەفی ئەمنی بە وەزارەتی ناوخۆ لەم پارێزگایانە، موسەننا، ودیوانیە و واست وەکو قوناغی یەکەم ودواتر ئەم هەنگاوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

٣ـ تەکیدکردن لەسەر گەرەنتیکردنی هێڵی سفری سنووری لەگەڵ هەر یەک لەتورکیا وئێران و پێشکێش کردنی هەموو پشتگیریەکی لۆجستی بەمەبەستی سەرخستنی ئەم کارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار