گەنجێکی دیکە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە کوژرا

هومەن عەبدوڵڵاهی لە ناڕەزایەتییەکانی سنە کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



ناڕەزیەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە شەوی رابردوش گەنجێک لە شاری سنە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی گیانی لەدەستدا.

لە خۆپیشاندانەکانی  شەوی رابردوی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەنجێک بە ناوی هومەن عەبدوڵڵاهی 21 ساڵ بە چەکی ساچمەیی بە سەختی بریندار دەبێت و دوای یەک کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە تەرمی هومەن لە لایەن هێزە ئەمنییەوەکانەوە و رفێنراوە و رێگە بە کەسوکاری نەدراوە تەرمەکەی بە بەشداریی جەماوەریی بەخاک بسپێردرێت

رۆژی رابردو لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە تاران و مەشهەد و ئەسفەهان هێزی زۆری ئەمنیی بڵاوەی پێکرا و سەرەرای ئەوەش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامبون.

بە پێی دوایین ئامار لە 82 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا 123 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بە گشتی ژمارەی کوژراوانی سەرتاسەری ئێران 476 کەسی تێپەڕاندوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار