٤٥٨ کەس لە ئێران کوژراون و سزای سێدارەدان بەسەر ١١ کەس سەپێندراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٤٥٨ کەس بەرزبووەتەوە و سزای لەسێدارەدانیش بەسەر ١١ کەسدا سەپێندراوە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران دوایین ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، ٤٥٨ کەس کوژراون کە ٢٩ کەسیان ژن و ٦٣ کەسیان منداڵن.

کوژراوەکان بەگوێرەی شارەکان بەم شێوەیەیە؛

سیستان و بەلوچستان ١٢٨ کەس، سنە ٥٣ کەس، ورمێ ٥٣ کەس، تاران ٤٦ کەس، مازەندەران ٣٧ کەس، کرماشان ٢٥ کەس، گیلان ٢٥ کەس، ئەلبورز ١٨ کەس، ئیسفەهان ١٤ کەس، خوزستان ١٠ کەس، فارس ٨ کەس، خوراسان ڕەزەوی ٧ کەس، زەنجان ٥ کەس، تەورێز ٤ کەس، لوڕستان ٣ کەس، مەرکەزی ٣ کەس، قەزوین ٣ کەس، هەمەدان 3 کەس، کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەد ٣ کەس، ئیلام ٢ کەس، ئەردەبیل ٢ کەس، بوشێهر ٢ کەس، هورموزگان ٢ کەس، سێمنان کەسێک، کرمان کەسێک و گۆڵستان کەسێک.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران دەڵێت، دادگای تاران سزای لەسێدارەدانی بەسەر ١١ کەسدا سەپاندووە کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون و مەترسی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر دەیان کەسی دیکەدا هەیە.

دوێنێش رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری کوژراوانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکەی هەنگاو، تاوەکو ئێستا لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان، ١٢٢ کەس کوژراون و نزیکەی هەشت هەزار کەسیش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار