ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کەرکووک دەستی پێکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری شاری کەرکووک دەست پێکرد.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، ئەمیر نووری، ڕایگهیاندووه باسی لەوە کرد ئۆپەراسیۆنەکەیان لە نزیک گوندەکانی حەمیدییە و مالیحە و چەند گوندێکی دیکەی سەر بە قەزای حەویجە و دۆڵەکانی حەسا، جەنابی و ئەلیۆرگون ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش دا هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە کە بە پاڵپشتیی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق بەڕێوە چووە.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا تەواوی پارێزگاکانی مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار و بەشێکی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووکی کۆنترۆڵ کرد.
وێڕای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر ئازاد کردنی ئەو ناوچانەدا تا ئێستا پەلامارەکانی ئەندامانی داعش لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە، مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار، بەردەوامن.