محەمەد شیاع سودانی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڕیارێکی دەرکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری کاراکردنەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژران و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی دەرکرد.
ئەمڕۆ هەینی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی بڕیارێکی بۆ کاراکردنەوەی فەرمانی دیوانی ژمارە (293) دەرکرد، کە تایبەتە بە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژران و بریندارکردنی خۆپیشاندەران.
هەروەها لەئێستادا لیژنەکە دوبارە کارەکانی خۆی دەستپێکردوەتەوە و کاریش دەکرێت بۆ قەرەبوکردنەوەی خێزانی کوژراوەکان و تێچوی چارەسەری سەرجەم بریندارەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەم چەند شەوەی رابردو لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاوڵاتیان بەڕێوەچو و بەهۆی روبەڕوبونەوەشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، سێ خۆپیشاندەر کوژران و 21 کەسی دیکەش برینداربون.
بابهتی پهیوهندیدار