ئەمریکا بودجەی بەرگریی بۆ ساڵی 2023 پەسند دەکات و پشکی هەرێمی کوردستان و عێراقیش 322 ملیۆن دۆلارە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی كۆنفرانس كه ئه‌ندامه‌كانی له هه‌ریه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكهاتوون، ره‌شنووسی كۆتایی پڕۆژه یاسای رێگه‌پێدانی به‌رگریی نیشتمانی‌یان پێشكه‌ش كرد، ره‌شنووسه‌كه له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا کە 858 ملیار دۆلارە.
رۆژی پێنجشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2022، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ـی بەرگریی ئەمریکا لەلایەن دیموکرات و کۆمارییەکانەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسندکرا ، به ده‌نگی به‌ڵێی 350 ئه‌ندام له به‌رانبه‌ر نه‌خێری 80 ئه‌ندام كه بڕی 858 ملیار دۆلار له‌خۆده‌گرێت،بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە یاسا و کاری پێبکرێت، دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانیشەوە دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر لەلایەن بایدنەوە واژۆی لەسەر بکرێت.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، 487 هەزار دۆلار بۆ چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا تەرخانکراوە کە بڕی 322 ملیۆن و 204 هەزار دۆلار لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەخۆ دەگرێت.