دوو برا لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا

لانیکەم هەشت گەنجی کورد بە ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە

فەرها و فەرزاد تەهازادە، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان دوو برا لە شاری شنۆ سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت و رێکخراوێکیش ئاشکرای دەکات زیاتر لە هەشت دەستگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە و فەرها و فەرزاد تەهازادە دانیشتوی شاری شنۆ لە دادگایەکی ئێران لە شاری ورمێ سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.

تۆمەتی ئەو دوو برایە بەشداریی بوە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تا ئێستا تەنها لە شاری شنۆ پێنج گەنج بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە لایەکی دیکەوە ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکان و دەستگیرکردنی گەنجانی ناڕزایی، زیاتر لە هەشت گەنجی کورد لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان و لە زیندان گیانیان لەدەستداوە.

لە ماوەی 85 رۆژی رابردوی ناڕەزایەتییەکاندا نزیکەی 130 گەنج و لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بە گشتیش لە سەرتاسەریی ئێران 485 کەس کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار