داهاتی نەوتی ئێران 80 ملیارد دۆلار کەمی کردوە
ئێران لە حەوت مانگدا بە بەهای 34 ملیارد دۆلار نەوتی فرۆشتوە
2 ساڵ لەمەوپێش
ئێران لە حەوت مانگدا بە بەهای 34 ملیار دۆلار نەوتی فڕۆشتوە و تەنها پێنج ملیارد دۆلاری لە کۆی داهاتی نەوتی ساڵی رابردوی کەمتر بوە.
ناوەندی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئاستی فرۆشتنی نەوتی ئێران لە ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و ئەو وڵاتە توانیویەتی بە شێوازی جیاواز خۆی لە سزا نێودەوڵەتییەکان دەرباز بکات و نەوتەکەی لە بازاڕەکاندا ساخ بکاتەوە.
بە پێی ئامارەکان ئێران لە ساڵی رابردودا کۆی فرۆشی نەوتەکەی لە بازاڕەکان 39 ملیارد دۆلار بوە لە کاتێکدا تەنها لە حەوت مانگی ئەمساڵدا 34 ملیارد دۆلار نەوتی فرۆشتوە.
فرۆشی نەوتی ئێران لە ئەمساڵدا بەراور دبە ساڵی رابردو زیاتر لە 45٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لە کاتێکدا داهاتی نەوتی ساڵی 2020ی وڵاتە تەنها 17 ملیارد دۆلار بوە.
پێش کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 لە ساڵی 2018، داهاتی نەوتی ئێران لە 113 ملیارد دۆلار زیاتر بوە کە بەهۆی سزاکانی واشنتۆن دژی تاران فرۆشی نەوتی وڵاتەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نزیکەی 80 ملیارد دۆلار لە داهاتەکەی لەدەست داوە.