پرایس: لەسێدارەدان نیشانەی ترسی بەرپرسانی ئێرانە لە گەلەکەیان

2 ساڵ لەمەوپێش



نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لەسێدارەدانی کەسێکی دیکە، نیشانەی ئەوەیە کە بەرپرسانی ئێران تا چ رادەیەک لە گەلی خۆیان دەترسن.

پرایس لە کۆنگرە رۆژنامەوانی رۆژانەدا کە لە وەزارەتەکە بەڕێوەچوو، سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دووەم خۆپیشاندەر لە ئێران وتی، "ئێمە بە توندترین شێوە ئەم کارە دڕندانەیە ئیدانە دەکەین".

پرایس راشیگەیاند کە سێدارەدان بۆ ترساندنی خەڵکی ناڕازی ئێرانە و وتی: " سێدارەدانی چالاکوانان نیشانەی ئەوەیە کە بەرپرسانی ئێران تا چ رادەیەک لە گەلی خۆیان دەترسن."

خۆپیشاندان و ئاڵۆزیەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، نزیکەی سێ مانگە بەردەوامە. رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، لە خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی ٤٦٠ کەس لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون. تاوەکو ئێستا دوو کەس لەسێدارەدراون و مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەسەر دەیان کەسی دیکەدا هەیە.

بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویش، تاوەکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ١٢٤ کەس کوژراون و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش بریندار بوون، هەزاران کەسیش دەستگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار