دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ زیاتر لە ترلیۆنێك دینار لە سەرپێچیەكانی وەبەرهێنانی خانەنشینی دەگەڕێنێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ دۆسیه‌كانی ده‌ستپاكی، بڕیاریداوه‌ بڕی یه‌ك ترلیۆن و 158 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی وڵات.

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆسیه‌ی ده‌ستپاكی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رپێچیه‌كانی هه‌ڵگرتنی پاره‌ی خانه‌نشینان، بڕی ترلیۆنێك و 158 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌رپێچیه‌كان په‌یوه‌ستن به‌ ره‌چاو نه‌كردنی هاوسه‌نگی له‌ بانكی ڕافده‌ین له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی / دیوانی وه‌زیری داراییه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌رئه‌نجامی كۆتایی به‌رده‌وامن.

هاوکات 11ی ئه‌م مانگه‌، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری دەستپاکی توانرا بەشی دوەمی پارەکانی باج گێڕدراونەتەوە کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیۆن دینارە، کە بەشێوەیەکی یاسایی خرابونە سەر هەژماری کراوەی لقی سەرەکی بانکی ڕافیدەین، به‌وه‌ش تێکڕای پارە گێڕاوەکان دەگەنە 317 ملیار و535 ملیۆن و 536 هەزار و 525 دینار.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار