خامنەیی 13 ساڵە پەیوەندیی لەگەڵ تاقانە خوشکەکەی نەماوە

مورادخانی: بە مەرگی خامنەیی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی دێت

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



خوشکەزایەکی خامنەیی ئاشکرای دەکات کە تاقانە خوشکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران 13 ساڵە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ براکەی نەماوە و بە مەرگی عەلی خامنەیی کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێستای وڵاتەکە دێت.

مەحمود مورادخانی، خوشکەزای عەلی خامنەیی ،رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران  رایگەیاند؛ بەدریە خامنەیی تاقانە خوشکی عەلی خامنەیی لە ساڵی 2009 هەمو پەیوەندییەکانی لەگەڵ براکەی پچڕاندوە چونکە بەردەوامبونی هەر جۆرە پەیوەندییەکی خێزانیی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە واتای پشتیوانییکردنە لەو دەسەڵاتە.

مورادخانی کە کوڕی بەدریە خامنەییە تویەتی؛ رێبەری ئێران دەیەوێت دوای مەرگی خۆی موجتەبا خامنەیی بکات بە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام بە مەرگی عەلی خامنەیی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەڵدەوەشێتەوە و هیچ شانس بۆ کوڕەکەی خامنەیی نییە کە رێبەرایەتیی ئەو کۆمارە بکات.

خوشکەزاکەی خامنەیی ئاشکرای کردوە؛ زۆربەی کەسوکارە نزیکەکانی رێبەری ئێستای ئێران دژی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانن بەڵام بواریان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی و رەخنەیان نییە.

مەحمود مورادخانی ، برای فەریدە مورادخانی کە بە تۆمەتی دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، ئاماژەی بەوە کردوە کە شێخ عەلی تارانی، باوکی بەهۆی دژایەتیی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەو دەسەلاتەوە کوژراوە و خوشکەکەشی قوربانیی سەرکوتی ئەو دەسەڵاتەیە.

لە ماوەی رابردودا بەدریە خامنەیی تاقانە خوشکی عەلی خامنەیی، بێبەریبونی خوی لە براکەی راگەیاند و دەسەڵاتی وڵاتەکەشی بە سەرکوتکار و خوێنڕێژ ناوبرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار