لەسێدارەدراوێکی ئێران داوا دەکات لە جیاتی شینگێڕان ئاهەنگ لەسەر گۆڕەکەی بەڕێوبچێت
مەجیدڕەزا رەهنەوەرد
2 ساڵ لەمەوپێش
دووەم لەسێدارەدراوی ناڕەزایەتییەکانی ئێران پێش لە سێدارەدانی دەڵێت داوام لە خەڵک ئەوەیە لەسەر گۆڕەکەم شایی و ئاهەنگ بگێڕن.
مەجید رەزا رەهنەوەرد پێش ئەوەی بریاری لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ بکرێت، لێی دەپرسن چ وەسیەت و راسپاردەیەکت هەیە و ئەویش دەڵێت داوام کردوە لە جیاتی شینگێڕان ، خەڵک لەسەر گۆڕەکەم ئاهانگ بگێڕن.
مەجیدڕەزا رەهنەوەرد تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەشهەد لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران 12ی ئەم مانگە لەسێدارە درا و بەوەش بو بە دووم گەنجی لەسێدارەدراوی ناڕەزایەتییەکان.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ مەجیدڕەزا یەکێک لە وەرزشکارە گەنجەکانی شاری مەشهەد بوە کە بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان کردوە و لەو کاتەدا کە خۆی و دایکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەلامار دراون ئەویش بەرەنگاری ئەو هێزە ئەمنییانە بوەتەوە و لە گرژییەکاندا دوو ئەندامی سوپای پاسداران دەکوژرێن و چوار کەسیشیان بریندار دەبن بەڵام دادگا تەنها مەجیدڕەزا دەکاتە تۆمەتباری سەرەکیی روداوەکە و هەر بەو بیانوەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.