لە دوو رۆژی داهاتوودا 400 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەبارەی کاتی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، ئیخڵاس دلێمى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە رووداوی راگەياندووة، "لە دوو رۆژى داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژمارى بانکى بانکەکانى هەرێمى کوردستان، ناردنى ئەو بڕە پارانە بەردەوام دەبن، ئەگەر بودجە پەسند بکرێت."
ئەندامەکەی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق باسی لەوەش کرد، "گەیشتووینەتە قۆناخى پێشکەوتوو لەبارەى بودجەوە، دەنێردێتە پەرلەمان و دەنگى لەسەر دەدرێت لە دواى ئەوەى کە ژمارەکانى هەرێمى کوردستانى دەخرێتە خشتەکانیەوە."
پێشتر ناردنى 200 ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى رێککەوتنێک بوو کە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ساڵى 2021 واژۆ کرابوو. دەبوو مانگانە بەغدا ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لەسەر پرسی هەناردەى نەوت و کێشە داراییەکانى دیکەى نێوانیان تەنیا چەند مانگێک نێردرا.