ئەمریکا لەبارەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ روسیا هۆشداری دایە تورکیا

2 ساڵ لەمەوپێش



رێکخەری سزاکانی ئەمریکا رایگەیاند کە دەیانەوێت تورکیا پابەند بێت بە ئەو سزایانەوە کە بەسەر روسیادا سەپێندراون و ئەگەر ئاشکرا ببێت کە تورکیا سزاکانی پێشێل کردووە، بۆ دووەم جار سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.

جەیمس ئۆبراین رێکخەری سزاکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا سزای نوێی زۆر گشتگیری بەسەر روسیادا سەپاندووە کە ژێرخانی مەدەنی لە ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج. ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ئەنجامی باشیان لە سزاکان بەدەستهێناوە. لەئەنجامی گەمارۆکاندا، روسیا لە بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنیدا کێشەی بۆ دروستبووە و دەسەڵاتی کەم دەبێتەوە.

ئۆبراین هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ چاوەڕوانیەکانیان لە تورکیا سەبارەت بە سزاکان و پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ کرد و وتی، " ئێمە چاوەڕوانین کە حکومەتی تورکیا و کەرتی تایبەت لە تورکیا پابەندی سزاکان بن. ئەگەر تورکیا پابەندی سزاکان نەبێت، بۆ دووەم جار سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.

هەروەها یەکێتیی ئەوروپاش داوای لە تورکیا کردبوو پابەند بێت بە سزاکانی سەر روسیا.

یەکێتی ئەوروپا حەفتەی رابردوو، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکرد کە راستە تورکیا ڕۆڵێکی باشی لە پرسی کردنەوەی رێڕەوی دانەوێڵەدا بینیوە، بەڵام پێویستە پابەندی ئەو سزایانەش بێت کە بەسەر روسیادا سەپێندراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار