لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق دوا لە محەمەد شیاع سودانى دەکات پێداچوونە بە بەھای دۆلاردا بکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران بەڵێنیان داوە بەھیچ شێوەیەک دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق نادەن، تائەو کاتەی بڕگەیەکی تێدا جێگیر نەکرێت بۆ پابەندکردنی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەھای دۆلار.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەو پێیەی ئەرکی سەرەکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران چاودێریکردنی کارەکانی حکومەتە، بە وردی چاودێری کارەکانی بانکی ناوەندیش دەکەن بەتایبەتی لەم چەند رۆژەدا کە لە بازاڕەکانی عێراق ناجێگیرییەکی زۆر لە بەھای دراوەکاندا ھەیە.
هاوکات لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق دوا لە حکومەتەکەى محەمەد شیاع سودانى دەکات کەخودی سەرۆک وەزیران پێداچوونە بە بەھای دۆلاردا بکات.
بابهتی پهیوهندیدار