وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كی سه‌ربازی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریداوه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ په‌یكه‌ری ئیداری وه‌زاره‌ته‌كه‌.

 ئەلسومەریە نیوزی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ڕایگەیاند ،وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریداوه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ په‌یكه‌ری ئیداری وه‌زاره‌ته‌كه‌و ئەو ستافەی ئێستا کە لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تایبەتی فڕۆکەخانەکانی بەسرە و نەجەف کار دەکەن دەگوازرێنەوە بۆ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان".

ئەو سەرچاوە ئەمنییە وتیشی، 30 ئه‌فسه‌ر كه‌ سەرجه‌میان ده‌رچوی په‌یمانگه‌ی باڵا بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسایش و كارگێڕی و كۆلێژی پۆلیسن، ته‌رخانكراون بۆ كاركردن له‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له‌ كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تمه‌ند به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی ئه‌منی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌مه‌زرێندرێنه‌وه‌، بۆ هه‌ر به‌شێكیش 16 ئه‌فسه‌ر به‌به‌رده‌وامی له‌ ئه‌ركدا ده‌بن، ئه‌ركی سه‌ره‌كیشیان چاودێریكردنی روكار و ژوری كامێرا و به‌دواداچونكردن ده‌بێت بۆ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، به‌ مه‌رجێك له‌ چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پلانی هه‌واڵگریدا بن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار