مەترسیی لەسێدارەدانی 11 کەسی دیکە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



رێکخراوەێکی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەادت لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی 11 خۆپیشاندەری دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(Amnesty International) رایگەیاند؛ تا ئێستا سزای سێدارەی 26 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکلایی بوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی 11 کەس زۆر نزیکە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی ئاشکرا کردوە دادگاکانی ئێران ئامادەکارییان کردوە بۆ لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر کە یەکێکیان سامان یاسین، هونەرمەدنی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

بەیاننامەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە کاتێکدایە بە پێی ئامارە نافەرمییەکانی چەند رێکخراوێکی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سزای سێدارە 50 خۆپیشاندەری گرتوەتەوە کە لەو ژمارەیەش 15 کەسیان کوردن.

ئێران لە ماوەی رابردودا دو گەنجی بە ناوەکانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا رەهنەوەرد بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی لەسێدارەداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار