تورکیا بودجەی سەربازیی بۆ دوو هێندە زیاد دەکات

پەرلەمانی تورکیا دوای پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2023

2 ساڵ لەمەوپێش



 بودجەى ساڵى نوێی تورکیا بە کۆی دەنگى پەرلەمانتارانى دەسەڵاتی وڵاتەکە پەسەند کرا و هەدەپە دەڵێت ئەوەی پەسندکراوە بودجەی سەربازیی و  جەنگە.

شەوی هەینی دانیشتنى تایبەتی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵی 2023  وڵاتەکە بەڕێوەچو و بودجەکە بە 325 دەنگى بەڵێى پارتی داد و گەشە (ئاکەپە) و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست(مەهەپە) پەسند کرا و 201 پەرلەمانتاریش بە دەنگى نەخێردژی پەسندکردنی بودجەکە دەنگیان دا.

 داهاتی ساڵی 2023 ی تورکیا لە بودجەکەدا بە چوار ترلیۆن و 470 ملیار لیرە دەستنیشان کراوە و خەرجییەکانیش بە سێ ترلیۆن و 810 ملیار لیرە خەمڵێنرا.

لە کاتى بەڕێوەچونى دانیشتنى پەرلەمان لەسەر ماددە یاساییەکانی بودجە، پارتەکانى ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت پارتى دیموکراتى گەلان(هەدەپە) رەخنەى توندی لە ناوەڕۆکى پڕۆژەیاساکە گرت و بە بودجەى جەنگ و شەر ناویان برد.

لە بودجەى ساڵى 2023ى تورکیا بۆ وەزارەتى بەرگریى 470 ملیار لیرە دیاریکراوە و ئەم بودجە دیاریکراوی ئێستا بەراورد بە ساڵى 98٪ی زیادى کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار