ئەردۆغان: ئەگەر دادگا لەبارەی ئیمامئۆغڵۆ هەڵەی کردبێ، ئەوا ڕاستدەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕەجەیب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی چوارشەممە یەکەم لێدوانی راستەوخۆی دا لەبارەی بڕیاری زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو دا و وتی،" هێشتا بڕیاری کۆتایی دادگا نەدراوە و بڕیارەکە دەچێتە دادگای تێهەڵچونەوە کاساسیۆن، ئەگەر دادگا هەر هەڵەیەکی کردبێ، ئەوا ڕاستی دەکەنەوە".

 

سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ماردینی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە لێدوانەکەیدا لەبارەی سزای زیندانیکردن و دورخستنەوی ئیمامئۆغڵۆ لە کایەی سیاسی ئاماژەی بەوەشداوە، کە زۆرجار هەبووە لەبارەی بڕیارەکانی دادگاوە ڕەخنەی توندمان گرتووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ماف بدرێت بەو کەسانەی کە سوکایەتی بە بڕیارەکانی دادگا دەکەن، یاخود پشتگوێی دەخەن.

 

لەبارەی کاندی داهاتووی ئۆپۆزسیۆنیشەوە ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، گرنگ نیە بەلایەوە کە ئەو کاندیدە کێ دەبێت.

ڕۆژی هەینی هەزاران کەس لە ئیستەنبوڵ کۆبونەوە وڕەخنەیان لە بڕیارەکەی دادگا و حوکمەتی تورکیا گرت کە پێش هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی تورکیایە کەوا ٢٠ ساڵ حوکمی دەسەڵاتی ئەردۆگان دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەوە.

ڕەخنەگران دادگاکان بەوە تۆمەتبار ئەکەن کە بە سودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیار ئەدەن، لەکاتێکدا حوکمەت ئەوە دوپات ئەکاتەوە کەوا دادگاکان سەربەخۆن.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستنبوڵ، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی گشتی لە لێدوانەکەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ دا دادگایی کرا وسزای دورخستنەوەی لە کایەی سیاسی و زیاتر لە دوو ساڵ ونیو زیندانی بۆدەرچوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو بەڵام بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە و ئیمامئۆغڵوش تانەی لە بڕیارەکە دا وتی ئەوانەی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانیان هەڵوەشاندەوە " گەمژەن"

ئیمام ئۆغڵو ئەو لێدوانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە سیاسی ونایاسایی ناوبرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار